بەفەرمی ناسرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی لەلایەن ئیسپانیاو نوروێژو ئیرلەنداوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا وتی: مادرید وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بەفەرمی ناسیوە.
پێدرۆ سانچێز وێرای ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەوەی کە وڵاتەکەی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە فەرمی ناسیوە وتی ئەو کارە هەنگاوێکی مێژویی و مافی ڕەوای خەڵکی فەلەستین"ە.
پێدرۆ سانچێز بە ڕاشکاوی وتی بڕیاری بە فەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین کۆتایی هێنان بە قەیرانی هەنوکەو یارمەتی گەیاندن بە ئاشتیە.
بەمجۆرە ئیسپانیا پەیوەست دەبێتە زۆرتر لەو سەدو چل وڵاتەی کە بەرلەمە وڵاتی فەلەستینیان بە فەرمی ناسیوە.
ئیسپانیاو نوروێژو ئیرلەندا ئەمڕۆ فەلەستینیان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بە فەرمی دەناسن و ئەو پرۆسەش بۆتە هۆی ئەوەی ڕژیمی زایۆنیست باڵوێزەکانی خۆی لەو وڵاتانە بانگ کاتەوەو هەڕەشەی ئەوە بکا کە زیان دەگەیەنێتە ئەو کەسانەی کە زیان بگەیەننە ڕژیمەکەی.
ئیسپێن بارت"ی وەزیری دەرەوەی نوروێژیش ئەمڕۆ بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک بەفەرمی ناسینی فەلەستین لەلایەن وڵاتەکەیەوەی بە ڕۆژێکی تایبەت ناساند.