May 29, 2024 11:32 Asia/Tehran

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەدژی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانی بەربڵاوی هاووڵاتیانی ئۆردۆنی لە نزیک باڵوێزخانەی ڕژیمی زایۆنیست لە ئەممان"ی پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو و لەو شوێنە خۆپیشاندەران بەدانی دروشم خوازیاری داخرانی باڵوێزخانەی ئەو ڕژیمە بوون لە ئەمان.

لە بەحرەینیش هێزە چەکدارەکانی  ئەو وڵاتە خۆپیشاندەرەکانیان لەکاتی چونیان بەرەو باڵوێزی ئەمریکا لە مەنامە بەئامانجی شەرمەزارکردنی لایەنگری ئەمریکا لە پەلامارەکەی سەر غەزە سەرکوت کرد.

پێتەختی تونسیش خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی زایۆنیستی بەخۆیەوە دی بۆ شەرمەزارکردنی ئەو ڕژیمەو پەلاماردانی شاری ڕەفەح، لە ئیسپانیاو سویدو فەرانساو ئینگلیزو ژاپۆنیش خۆپیشاندان بۆ لایەنگری لە غەزەو فەلەستین و شەرمەزارکردنی شەر بەدژی خەڵکی غەزە بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ