ڕێکخراوی مانگی سوور خوازیاری ئاگربڕ بوو لە کەرتی غەزە
فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی مانگی سوور ئەمڕۆ چوارشەم خوازیاری ئاگربڕو مۆڵەتی بردنی بەبێ مەرجی یارمەتی مرۆییانە بوو، بۆ غەزە.
کیت فۆڕبس"ی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی مانگی سوور، وتی: یەگجار زۆر پیویستمان بە ڕێگەچارەسەرێکی سیاسی هەیە کە مۆڵەتی ئاگربڕ لەو کەرتە بۆ گەیاندنی یارمەتی فریاگوزاری بڕەخسێنێ.
ناوبراو وتی: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بۆ ئاگربڕ وتووێژ بکەن تاکوو بتوانین یارمەتیەکانمان بگەیەنینە غەزە.
ڕژیمی زایۆنیستی سەرەڕای سەرمەزارکرانی لەلایەن کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەیی و ناوچەیەکانەوە هەروا بەردەوامە لەسەر دەستدرێژیەکانی برسیکردنی خەڵک و بوارڕەخساندن بۆ قاتوقڕی لەو کەرتەو بەربەست خستنە سەر ڕێگای بردنی یارمەتی فریاگوزاری.
ڕێکخراوی یامەتی و فریاکەوتنی غەزەش ڕایگەیاند کە لەئاکامی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە لە ڕەفەح زۆرکەس نوقستان بوون وسوتاون و ژن و منداڵیکی زۆریش بوونە قوربانی.