گیرانی ٨٠ خوێندکاری ناڕازی لایەنگری فەلەستین لە ئیالەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427911-گیرانی_٨٠_خوێندکاری_ناڕازی_لایەنگری_فەلەستین_لە_ئیالەتی_کالیفۆڕنیای_ئەمریکا
پۆلیسی ئەمریکا هەشتا خوێندکاری نارازی و مانگرتوی ئەو وڵاتەی لەبەر لایەنگریان لە خەڵکی فەلەستین لە نێو زانکۆی سانتاکڕوزی ئیالەتی کالیفۆڕنیا دەست بەسەر کردن.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2024 09:45 Asia/Tehran

پۆلیسی ئەمریکا هەشتا خوێندکاری نارازی و مانگرتوی ئەو وڵاتەی لەبەر لایەنگریان لە خەڵکی فەلەستین لە نێو زانکۆی سانتاکڕوزی ئیالەتی کالیفۆڕنیا دەست بەسەر کردن.

جێگری بەرپرسی زانکۆی سانتاکروزی ئیالەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی وڵاتەکەی هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانەسەرخێوەتی ئەو ناڕازیانەی کە بۆ لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین لەنێو ئەو زانکۆیە خێوەتیان هەڵدابوو هەشتا کەسیان لێ گرتن.

خوێندکارانی زانکۆی کولومبیاش دیسانەوە لە ناڕەزایەتی بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە بە هەڵدانی خێوەت خوازیاری پچراندنی پەیوەندی زانکۆکەیان بوون لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەیوەنددار بەو ڕژیمە.

راپۆرتەکان ڕادەگەیەنن کە ماوەیەک لەدوای هەڵدانی ئەو خێوەتانەهێزە ئاسایشیەکان ڕژانە ئەو زانکۆیەو دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی ئەو خێمانە.