حوزه‌یران 04, 2024 14:02 Asia/Tehran

پۆلیسی ئەمریکا دەستی دایە گرتنی ژمارێک لە لایەنگرانی فەلەستین کە چووبوونە نێو بینای کۆنسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی لە شاری سان فرانسیسکۆ.

نارازییانی لایەنگری فەلەستین بۆ ماوەی چەن کاتژمێر دەستیان گرت بە سەر بینای کۆنسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی لە شاری سان فرانسیسکۆ.

خۆپیشاندەران دەستیان دایە داکوتانی درووشم بە سەر دیواری ڕێڕەوی چوونە نێو بیناکەوە و خوازیاری ئازادیی فەلەستین و کۆتایی هاتنی شەڕ لە غەززە بوون. شارەکانی ئەمریکا لەو کاتەوە کە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لەلایەن خەباتگێرانی حەماسەوە دەست پێ بووە، بوونەتە گۆرەپانی خۆپیشاندان بۆ شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و دەربڕینی پاڵپشتی لە فەلەستین.

هەزاران ناڕازیی لایەنگری فەلەستین لە وڵاتی ئۆسترالیایش خوازی دادگەیی کرانی نەتانیاهوو، وەدەرنرانی باڵوێزی ڕژێمی ئیسراییل، پچڕانی پێوەندییەکانی حکومەتی ئۆسترالیا و بایکۆت کرانی کۆمپانیاکانی سەر بەم ڕژێمە بوون. 

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی دژەزایۆنی لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جۆراوجۆر  ئێستایش هەر بەردەوامە. 

سەرپەیڤ