ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی: دانیشتوانی غەززە ناچارن ئاوی پیس و گژ و گیا بخۆن
بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانەیی ڕایگەیاند هەندێ لە شارومەندانی غەززە ناچار بوونە ئاوی پیس و گژوگیای ئاژەڵان بخۆن.
حەنان بەلخی بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی بۆ ناوچەی ڕوژهەڵاتی مەدیتەرانە داوای پەرەسەندنی خێرای دەسڕاگەیشتنی کەرتی غەززە بە یارمەتییەکانی کرد. بەلخی وشداری دا کە شەڕ لە کەرتی غەززە کارتێکەری ناڕاستەوخۆی هەیە بەسەر ڕاگەیشتنی تەندوروستی لە سەرانسەری ئەم ناوچەیە .
ناوبراو پێداگری کرد ئەوەی لە غەززە ڕووی داوە دواهاتی پڕمەترسی لەسەر منداڵان دەبێت چونکوو لەم کەرتە کەسانێک هەن کە ئێستا خۆراکی ئاژەڵان دەخۆن و ئاوی پیس دەخۆنەوە.
منداڵان زۆر بە دژواری خۆراکیان دەست دەکەوێ لەحاڵێکدا کە لۆرییەکان لە دەرەوەی ڕەفەح پێشیان پێ گیراوە.
بەرلەمە ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداری دابوو کە برسیەتی لە غەززە پەرەی سەندووە جێگەیەک کە یەک پۆینت یەک ملوێن کەس یان نیزیکەی نیوەی دانیشتوانی بەرەوڕووی ئاستی کارەساتباری بێ خۆراکین.
بەلخی پێداگری کرد کە کەرتی غەززە پێویستی بە ئاشتی و گەیشتنی یارمەتییەکی زۆرترە لە ڕێگەی زەوینەوە و ئیسرائیل دەبێ سنوورەکان بکاتەوەه