حوزه‌یران 09, 2024 12:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی تووندی گرت لە زۆربوونی ژماری قوربانیانی شەڕی غەززە.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش بە ئاماژە بە ڕێژەی بانی قوربانیانی شەڕی غەززە وتیشی: لە ١٨٨ فەرمانبەری نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا گیانیان لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان لەدەستداوە، ١٣٥ کەسیان فەرمانبەری ئانڕوا بوون کە لە غەززەدا بە دەستی هێزی زایۆنی کوژراون، کە بە مەودایەکی زۆرەوە، زیاترین ڕێژەی فەرمانبەری کوژراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شەڕێکدا دێتە ئەژمار.

گۆتێرێش هەروەها وتوویەتی کە لەو کاتەوە کە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی فەرمانبەرانی کوژراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچووە تا بە ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی ژمارێکی زیاتری هێزی مەدەنیمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسراییلدا بینیوە. ئەوە بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە و دەبێ ئەم ترس و تۆقانە کۆتایی پێبێت.

پێشتر سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگەرتووەکان بە دانانی ناوی ڕژێمی زایۆنی لە لیستی ڕەش لەبەر کوشتنی منداڵان، ببووە هۆی تووڕەیی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی. 

سەرپەیڤ