ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی خوازیاری جێبەجێکرانی خێرای بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە غەززە بوو
تێدرۆس ئەدهانۆم گبریسیۆس سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی خوازیاری جێبەجێکرانی خێرای بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە بوو و پێیداگرت: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارنامەیە بۆ هەمیشە کۆتایی بێنن بە ڕەنج و ئازاری بە ملوێنان کەس.
سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی وتیشی: سەرباری راپۆرتگەلێک لەبارەی زیاتر بوونی رادەی گەیشتنی خۆراک بە کەرتی غەززە، بەشێکی بەرچاوی حەشیمەتی ئەم ناوچەیە ئێستایش هەر لە ڕەوشێکی وەک قاتوقڕی و لە برسێتیدا ژیان دەبەنە سەر.
ئەدهانۆم هەرەها بە ئاماژە یەوەی کە لە بواری پاک و خاوێنی و پاکپاریزی و دەرمانەوە باروودۆخی کەرتی ڕۆژایش نالەبارە، وتی: بەردەوام بوونی پەلامارەکانی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆتە هۆی بەرتەسکبوونی هاتووچۆ و لەمپەرێک لە سەر ڕێگای دەسڕاگەیشتنی دانیشتوانی کەرتی ڕۆژاوا بە ڕاژەکاری دەرمانی و تەندرووستی، هەروەها پەرەسەندنی پرۆژەکانی شارۆچکەسازی نایاسایی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە ئیمکاناتی تەندرووستی و دەرمانی گەلێک بەرتەسک کردۆتەوە بۆ فەلەستینییەکان و لە زۆربەی ناوچەکانی کەرتی ڕۆژاوادا ، کلینیک و ناوەندە دەرمانییەکان تەنیا دوو ڕۆژ لە هەفتە کراوەن و نەخۆشخانەکانیش بە نزیکەی ٧٠%ی توانایانەوە چالاکی دەکەن.