نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسراییل لە غەززە جەنایەتی "تیابردن و بنەبڕکردن"ی ئەنجام داوە
لیژنەی راستیدۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی شەڕی دژ بە کەرتی غەززەدا جەنایەتی "تیابردن و بنەبڕکردن"ی ئەنجام داوە.
لیژنەی راستیدۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ کوشت و کوشتاری فەلەستینییەکان، ڕاەوەدوونان و ئازادران بە پێی ڕەگەز دژ بە پیاوان و کوڕانی فەلەستینی، کۆچی زۆرەملی، ئەشکەنجە و تووند و تیژی نامرۆییانە لەگەڵ فەلەستینییەکان لە جەنایەتەکانی دیکەی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی کەرتی غەززە دێتە ئەژمار. بە پێی مافە نیودەوڵەتیەکان جەنایەتی تیابردن و بنەبڕ کردن ، حەشیمەت تەنیا لەبەر مرۆڤ بوونی دەکوژێ، لە کاتێکدا کە ئەوەی ژینۆساید دەکات حەشیمەتێک لەبەر ئەوەی سەر بە ئایین، نژاد و یان هۆز و نەتەوەیەکی تایبەتە، تیا دەبات.
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە کە شەهید و بریندار بوونی سەدان فەلەستینی لە ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەتوانێ جەنایەتی جەنگی بێ. ئاماژەی ئەم ناوەندە بە هەڵمەتەکی ڕۆژی شەممەی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای نوسەیراتە کە بووە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە دووسەد و حەفتا فەلەستینی.