حوزه‌یران 13, 2024 08:10 Asia/Tehran

هەڵبژاردنەکانی ئەندامانی لیژنەی مافی کەمئەندامان لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوەچوو و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان دەستیان دایە لێکدانەوە و هەڵبژاردنی ئەندامانی تازەی ئەم لیژنەیە. لەم هەڵبژاردنانەدا، ڕژێمی زایۆنی کە وەکوو بەربژاری ئەندامەتی لە لیژنەکە پێناسە کرابوو، نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بێنێ و لە ئاکامدا لە بەدەستهێنانی ئەندامەتی لیژنەی مافی کەمئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرکەوتوو نەبوو.

ئەم شکستە بۆ ڕژێمی زایۆنی کە بەردەوام بنپێکەری مافی مرۆڤ و مافی کەسانی کەمئەندام بووە، پیشاندەری ئەوەیە کە هیچ پێگە و ڕێزێکی لە ئاستی جیهانیدا نییە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کردەوەی ئەوەی سەلماندا کە ناتوانێ جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و فەلەستینی داگیرکراو لەبەرچاو نەگرێ. پەلاماری دڕندانە و بێ بەزەییانە بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی غەززە، لەوان ژنان و منداڵان و کەسانی کەمئەندام، بەشێک لە کارنامەی ڕەشی ڕژێمی زایۆنییە کە بەردەوام بەرەوڕووی ناڕەزایەتی دەربڕێن و شەرمەزار کران لە لایەن کۆمەڵگای جیهانی بۆتەوە.

ئەم هەڵبژاردنانە ئەوەی دەرخست کە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بە شێوەیەکی بەربڵاو بایەخ دەدات بە مافی مرۆڤ و مافی کەمئەندامان و هەنگاوی لێ بڕشتانە هەڵدەگرێ بۆ پێشگری بە بنپێکرانیان ئەم مافانە. 

سەرپەیڤ