ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان : هێزە زایونیستەکان لەوانەیە بە جاران یاساکانی شەڕیان پێشێل کردبێت
نووسینگەی مافی مڕوڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هێزەکانی ڕژیمی زایونیستی بە ئەگەری زۆر لە ماوەی شەڕی غەززە دا بە جاران بنەمای یاساکانی شەڕی پێشێل کرد بێت .
نووسسینگەی مافی مڕوڤی ڕێکخراو ینەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی زایونیستی لە چەک و چۆڵی تەقینەوەیی لە ناوچە پڕ حەشیمەتەکان ناتوانێ جیاوازی نێوان کەسانی سیڤیڵ و هێزە سەربازیەکان گەرەنتی بکات .نووسینگەی مافی مڕوفی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد لە هەڵسەنگاندنی شەش پەلاماری ئیسرائیل کە بووە هۆی کوشت و بڕێکی زۆر و کاول کردنی ژێرخانە ناسەربازیەکان ڕایگەیاند کە هێزە سەربازیەکان بە ئەگەری زۆر یاسا و ڕێساکانی شەڕیان بنپێی کردووە .
ڕاڤینا شەمدسانی وتەبێژی ئەو ڕێکخراوەیە سەبارت بە هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوەکەی وتی هەستمان بەوە کرد کە بڵاو کردنی ئەو ڕاپۆڕتە لە م دۆخە دا گرینگە بە تایبەت کە لە بڕێک لەو پەلامارانە هەشت مانگی لێ تێپەڕیوە وئێمە هێشتا شایەتی لێکوڵینەوەیەکی ڕوون و ئاشکرا نەبووین ئێمە سەرەتا داوا لە کاربەدەستانی ئیسرائیلی دەکەین کە کردەوەی پێویست ئەنجام بدە ن بۆ دڵنیا بوون لە ئەنجام دانی لێکوڵینەوەی شیاوو شەفاف . ئەگەر بێتوو ئەو کارە نەکەن کردەوەی نێونەتەوەیی پێویست لەو بوارەدا ئەنجام دەبێت .