حوزه‌یران 22, 2024 12:02 Asia/Tehran

نوسینگەی هاودەنگکاری کاروباری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند هێندێک لە بنەماڵەکانی باشوری غەزە هەر دوو سێ ڕۆژ جارێک خواردن دەخۆن لەکاتێکدا کە بنەماڵەکانی دیکەش دەستیان داوەتە دابەشی خواردن لەنێو خۆیان دا.

ئەو بابەتە لەلایەن فەرحان حەق"ی جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆنفڕانسی هەواڵدەری دا ڕایگەیاندو وتی: بەهەزاران کەس لە ئاوارەکانی باشوری ئەو کەرتە ئازار دەکێشن لە دەستڕاگەیشتنیان بە سەرپەناو خزمەتگوزاری دەرمانی و خواردن و ئاوەڕۆ.

ناوبراو وتی: لە حەوت تا چواردەی مانگی ژوئەنی ئەمساڵڵەوە ئەم نوسینگەی لێکدانەوەی مرۆڤانە لە شوینی بوونی ئاوارەکان لە دەیربەلەح و خان یونس و دەڤەری مواسی لە ڕەفەح بەڕێوە بردوە کە خەڵک لەنێو تاوڵ وخێمەو پەناگە کاتی و بەرتەسکەکان دا بەسەردەبەن.

ناوبراو وتی: دەسڕاگەیشتن بە ئاو یەگجار کەمەو خەڵک بۆ وەرگرتنی ئاو پێویستە بۆ ماوەیەکی چەند کاتژومێری لەنۆبەدا ڕاوەستن و ناچارن لە ئاوی دەریا بۆ پێویستی مالەکانیان کەڵک وەربگرن.

بەسەرنجدان بە سەریەک کەوتنەوەی ئاوەڕۆ نەخۆشی درمی لەو کەرتە پەرەی سەندوەو لەبەر نەبوونی پاکوخاوێنی و داعباو مار لە ماڵەکان دا سەریان هەڵداوەو هێندێک بنەماڵە لە ڕۆژدا لە تەنیا ژەمێک نان دەخۆن.

سەرپەیڤ