شەرمەزارکردنی تلاویڤ لەلایەن ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی گشتی"یەوە
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئاسایشی گشتی لە ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای شەرمەزارکردنی قەڵاچۆی بەدەیان هەزار کەسی خەڵکی سڤیلی کەرتی غەزە، خوازیاری جێگیربوونی ئاگربڕیش بوون لە ناوچەکە.
لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی ئەو کۆبوونەوە کە دوێنێ هەینی یەکی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی لە ئاڵماتی قەزاقستان بەڕێوە چوو وتراوە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئاسایشی گشتی نیگەرانی قوڵی خۆیان سەبارەت بە پەرەگرتنی بارگرژی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕادەگەیەنن و خوازیاری کۆتایی هاتنی دوژمنکاری و چالاکی بێ وچانی کریدۆرە مرۆیەکانن بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی کەرتی غەزە.
لاورۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەو کۆبونەوەدا وتی کارەکانی ئیسڕائیل لە غەزە بەرگرێکە لەبەردەم ئاشتیەکی بەردەوام لە غەزە.وتی: دۆخی مرۆیی لەو کەرتە کارەساتبارەو شێوازەکانی ئەرتەشی زایۆنیستی قەبووڵ هەڵنەگرن و لەڕاستی کەسانی سڤیل لە کوژرانن.
ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی گشتی هاوپەیمانیەکی نێونەتەوەیی لە ناوچەی ئورئاسیایە کە لەساڵی ١٩٩٢ی زایینی لە تاشکەندی ئوزبەکیا واژۆ کراو ئەرمینیا و بلاڕوس و قەزاقستان و قڕقیزستان و ڕوسیاو تاجیکستان واژۆکاری ئەو پەیمانەن.