لازارینی: گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەزە هەروا تووشی کێشەو بەربەستە
بەرپرسی ئاژانسی فریاگوزاری و هەنگاونانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەرتەوازە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ئەمڕۆ رایگەیاند کە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەزە هەروا تووشی کێشەو بەربەستە
فیلیپ لازارینی پێداگری کرد کە غەزە ناوچەی شەرو کەوشەنی چالاکیەکی ئاڵۆزە بۆ ئاژانسە فریاگوزارەکان بۆوێنە ئانڕوا.
ناوبڕاو وێرای بە دڕندەکارانە پیناسەکردنی ئەو شەڕە وتی: کە لەدوای تێپەڕینی زۆرتر لە نۆ مانگ بەسەر ئەو شەڕە دڕندانەدا یارمەتی مرۆیی بەشێوەیەکی بەربڵاو ناگاتە دەستی کەسانی پێویست.
لازارینی ڕۆژی پێنج شەمیش وریایی دابوو کە منداڵانی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە لە دۆخێک دا دەژین کە هیچ منداڵیک دیکە ئاوا تووشی نەهاتوە.
ناوبراو وتبووی منداڵێکی زۆر لە غەزە کوژراون و بریندار بوون و شوێنەواری برین و قەیرانی دەرونی تا کۆتایی تەمەنیان لەگەڵیان دەمێنێتەوەو ئەوانەشیان کە هێشتا زیندوون تووشی قەیرانی قوڵی دەرونی بوون شەڕ منداڵیەکەیانی پەڕ پەڕ کردوە.
لازارینی وتی: بەبێ ئاگربڕ لە غەزە بەرەیەکی تێداچوومان دەبێ.