حوزه‌یران 23, 2024 12:25 Asia/Tehran

لایەنگرانی فەلەستینی دیسانەوە لە وڵاتانی جیهان بۆوێنە لە وڵاتانی نوروێژو مەغریب و ئاڵمانیاو لیبیا هاتنە سەر شەقامەکان و دڕندەکاری زایۆنیستەکانیان شەرمەزار کرد.

چالاکانی لایەنگری فەلەستین لە ئۆسلۆی پێتەختی نوروێژ لەبەردەرکی پارلمانی ئەو وڵاتە مانگرتنی ناڕەزایەتیان بەڕێوە بردو دەستیان بە نەردەی دەروازەی پارلمانەوە گرت و هەروەها لە شاری ئەسەفی و برکان"ی مەغریبیش ئەو خۆپیشاندەرانە بەئامانجی پاڵپشتی لە فەلەستین و دژایەتی لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژیمی داگیرکەر ڕژانە سەر شەقام.

خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لەبەر دەرکی بینای هینری فۆڕدی زانکۆی ئازادی بیرلین خێمەیان هەڵدا تاکوو هاپشتی خۆیان لەگەڵ خەڵکی نێستەجێی کەرتی غەزە ڕابگەیەنن.

شاری ترابلۆسی لینیاش بوە گۆڕەپانی مانگرتن بەدژی ڕژیمی زایۆنیستی و ئەو خۆپیشاندەرانە بە هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین هاوپشتی خۆیان لەگەڵ خەڵکی غەزەو فەلەستین ڕاگەیاندو خوازیاری کۆتایی هاتنی ئەو شەڕەش بوون.

سەرپەیڤ