حوزه‌یران 24, 2024 10:30 Asia/Tehran
  • وریاییدانی یەکیەتی ئوروپا سەبارەت بە دۆخی قەیراناوی غەزە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی و کومیسێری کارگێڕی قەیرانی یەکیەتی ئوروپا بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش و لە سەروبەندی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکیەتیە وریایان دا کە قەیرانەکەی غەزە وەک لێکەوتەیەکی پەلاماری زایۆنیستەکان گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی.

"جۆزێپ بۆڕێل" و "یانزلینارچیچ" بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە ڕژیمی زایۆنیستی وەک هۆکاری دڕندەکاری دژی مرۆیی لە کەرتی غەزە لە ڕاگەیاندراوەکەیان دا وتویانە کە دانی هەرچەشنە یارمەتیەکی مرۆیی پڕمانا لەنێوخۆی غەزە تاڕادەیەک نەلواو بوەو داڕشتی کۆمەڵگەی ژیاری لەو ناوچە لە تێکڕوخانە.

خەڵکی سڤیلی برسی بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە بڕێک یارمەتی کە دەگاتە ئەو کەرتە کاری هیوابڕاوانە دەکەن.

ئەو ڕاگەیاندراوە دەڵی کە هاوبەشەکانمان لەبەر درێژەی هەڵمەتی سەربازی و نەبوونیدەسەڵاتی یاسا لە غەزە ناچارن لە شوێنێکی بشێو چالاکی بکەن و ڕاگیرانی تاکتیکی شەڕ نەبۆتە هۆی باشتربوونی دۆخێکی دڵنیا بۆ چالاکانی مافی مرۆیی.

بۆرێل و لێنارچیچ وتیان یارمەتی مرۆیی لەسەر سنورەکانی میسرو ئۆردۆن سەریەک خراوەو بەشێکی بۆوێنە خواردەمەنی ئیکسپایەرو خەسار دەبن.

ئەوەش زەبرێکی گرینگە لە هەوڵی مرۆڤانەی ئێمەو سەرجەم کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و زیان گەیاندنیشە بە دارایی بودجەی یەکیەتی ئوروپاش.

سەرپەیڤ