حوزه‌یران 25, 2024 21:40 Asia/Tehran
  • ئورزولا فۆندێرلاین دیسان بوو بە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا

سەرانی ئەورووپا ئەمڕۆ ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی کە "ئورزولا فۆندێرلاین"ـیان دیسان وەکوو سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەڵبژارد.

سەرانی ئەورووپا پێشتر لە کۆبوونەوەکەی دواڕۆژانی جۆزەرداندا سەرباری چەندین کاتژمێر وتووێژ و راوێژ، لە سەر سەرۆکایەتی هەمدیسانی فۆندێرلایەن نەگەیشتنە تەبایی."ئورزولا فۆندێرلاین" لە کاتێکدا دیسان وەکوو سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەڵبژێردراوە کە "ڤیکتۆر ئوربان"ی سەرۆک وەزیرانی هونگاریا ڕۆژی دووشەممە خوازیاری ئەوە بوو کە کەسێکی دیکە لە جێگای "ئورزولا فۆندێرلاین" دانرێت.سەرۆک وەزیرانی هونگاریا هەروەها سەردەمی پێنج ساڵەی سەرۆکایەتی فۆندێرلایەن بە سەر کۆمیسیۆنی ئەورووپای بە خراپترین و نالەبارترین ساڵانی مێژووی یئەکێتی ئەورووپا ناو برد.ئوربان ڕاشیگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا پێویستی بە ڕێبەرایەتییەکی لێهاتوویە و سیاسەتوانی لێهاتوو و کارزانی زۆرمان هەیە کە دەتوانن ئەم ئەرکە بە ڕێک و پێکترین شێوە ڕاپەڕێنن. ناوبراو جەختی کرد کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییە پەرلەمانی ئەورووپا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە خەڵک خوازیاری گۆڕدران لە سیستەمی یەکێتیی ئەورووپادان.

سەرپەیڤ