حوزه‌یران 27, 2024 13:20 Asia/Tehran

چالاکانی لایەنگری فەلەستین لە وڵاتانی جۆربەجۆر، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ژینۆسایدی رژێمی زایۆنی لە غەززە، خۆپێشاندانیان کرد.

خەڵکی ئوردون بۆ ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی لە دانیشتووانی کەرتی غەززەو ئیدانەی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی، لەبەردەم باڵویزخانەی ئەو رژێمە لە ئەممان، خۆپێشاندانیان کرد. خۆپێشاندەران کە ئاڵاکانی فەلەستینیان بەدەستەوە بوو، دروشمیان دەدا؛ "مزگەوتی ئەقسا، پاک و پاقژبوونی خۆی بە ڕژانی خوێنی ئێمە، بەدەست دێنێتەوە"، "رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر، تاکەرۆژی جێبەجێکرانی دادگەریی بوو".

خەڵکی مەراکشیش بە سازدانی خۆپێشاندان لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە "رەبات"، پاڵپشتیی خۆیان لە خەلکی فەلەستین ڕاگەیاندو دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد.

لایەنگرانی فەلەستین بە گردبوونەوە لەبەردەم هۆتێل "ویلارد" شوێنی مانەوەی "یوئاو گالانت"ی وەزیری شەڕی رژێمی زایۆنیستی لە واشنگتۆن دی سی لەکاتی سەردانی بۆ ئەمریکاش، ئەو تاوانکارەی جەنگیان شەرمەزار کرد.

خۆپێشاندەران هاواریان دەکرد: "ناتوانن خۆتان بشارنەوە! ئێوە ژینۆسایدتان کردووە!"

بەسەدان کەس لە خەڵکی سێنێگالیش رۆژی رابردوو بۆ پێشاندانی هاودەنگیان لەگەڵ فەلەستینیەکان وئیدانەی ژینۆساید لە غەززە، لە شەقامەکانی داکار، خۆپێشاندانیان کرد.

سەرپەیڤ