ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: کاتی کۆتایی هاتنی پەلاماری سەر غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە هاتوە
دنیس فڕانسیس"ی سەرۆکی هەنووکەی کۆگەی گشتی حەفتاو هەشتەمین خولی ئەو کۆگەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کاردانەوە بە ڕوداوەکانی غەزە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێستا ئیتر کاتی کۆتایی هاتنی پەلاماری سەر غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە هاتوە، پێداگریشی کرد کە ئیتر ئەم بارودۆخە دەبێ کۆتایی پێ بێ.
سەرۆکی هەنووکەی کۆگەی گشتی حەفتاو هەشتەمین خولی ئەو کۆگەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەئاراستەی شەرمەزارکردنی پەلامارو قەڵاچۆکاری بەردەوامی زایۆنیستەکان لە غەزە وتی ئیتر ئەم بارودۆخە دەبێ کۆتایی پێ بێ.
فڕانسیس بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تاکوو ئێستا زۆر لە خەڵکی سڤیلی غەزە گیانی خۆیان لەدەست داوە وتیشی لەکاتێکدا کە ژن و منداڵێکی زۆر لەئاکامی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆسەر غەزە گیانی خۆیان لەدەست دەدەن کە بەبێ گومان ئیمکانی بەرگرتن بەو قەڵاچۆیانە بوونی هەبوو.
ناوبراو لە درێژەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەبێ گومان دەکرێ ڕێگە لەم دۆخە بگیرێ وتی جێگیرکردنی ئاگربڕ لە غەزە بۆوێنە گرینگترین پرسێکە کە هیوادارم بە جۆرێک ببێتە هۆی پرۆسەیەکی سیاسی چونکە ئەم چەرخەی خوێنڕشتن و کاولکاریە هەروا نامێنێتەوەو بەردەوامی توندو تیژی نەفرەت و کاولکاری و ئێش و ئازاری زۆرتیر لێدەکەوێتەوە.