ته‌مووز 01, 2024 09:29 Asia/Tehran

"توور وێنێسلەند" ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئاشتیی ڕۆپژهەڵاتی ناوەراست، شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوای بە یەکجار جێی نیگەرانی و بنپێکەری ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی.

وێنێسلەند سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی ئەم دواییەی یەکێک لە وەزیرەکانی کابینەی ئاسایشیی ئیسراییل سەبارەت بە بڕیارەکەی لەسەر بە یاسایی کردنی ڕۆنرانی پێنج شارۆچکە لە کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراو بەپێی یاساکانی ئیسراییل، گەلێک جێی نیگەرانییە، وتیشی: ئەم کردەوانە کە لەگەڵ هەوڵ و پلانی دیکە دەبێتە هۆی لاواز بوونی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و پەرەسەندنی پرۆژەکانی شارۆچکەسازیی لە کەرتی ڕۆژاوا،  تەشەنەی کێشە و ناکۆکی بە دواوە دەبێ و ئەگەری گەیشتن بە ئاشتی لەسەر بنەمای ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتیش لاواز دەکات. 

وێنێسلەند جەختیشی کرد: پرۆژەکانی شارۆچکەسازی بنپێکەری ئاشکرای یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانن. میدیا زایۆنییەکان بڵاویانکردۆتەوە، کابینەی ئەمنییەتی ڕژێمی زایۆنی ڕازی بووە بەو ڕێوشوێنانەی بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئەم ڕژێمە، دژ بە بەڕەسمییەت ناسرانی وڵاتی فەلەستین، سزادانی بەرپرسانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و بە یاسایی ڕاگەیەندرانی پێنج ناوەندی سارۆچکەسازی لە کەرتی ڕۆژاوادا.

سەرپەیڤ