کوژرانی مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵ تەمەن له ئەمریکا لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i428905-کوژرانی_مێرمنداڵێکی_١٣_ساڵ_تەمەن_له_ئەمریکا_لەلایەن_پۆلیسی_ئەو_وڵاتەوە
پۆلیسی ئەمریکا مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵ تەمەنی لەبەر هەڵگرتنی چەکێکی لەیستۆک کوشت.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
ته‌مووز 01, 2024 10:06 Asia/Tehran

پۆلیسی ئەمریکا مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵ تەمەنی لەبەر هەڵگرتنی چەکێکی لەیستۆک کوشت.

بەرپرسی پۆلیسی شاری یوتیکای نیۆیۆرک لە پرێس کۆنفڕانسێک دا پشتڕاستی کردەوە کە پۆلیسێک تەقەی لە مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵ تەمەنی ئەو وڵاتە کردوەو کوشتویەتی.

ئەو مێرمنداڵەی کە لە نیۆیۆرک بەدەستی پۆلیس کوژراوە پەناخوازێکی میانماری و پۆلی هەشته .

هەموو ساڵیک بە هەزاران هاووڵاتی ئەمریکی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەکوژرێن و توندو تیژی یەگجار زۆر لە ئەمریکا بۆتە هۆی ئەوەی کە پۆلیس لە هەر دۆخێک دا کە هەست بە مەترسی دەکەن چەک بەکار دەهێنن و کە لەزۆربەیان کاتەکانیش دا قوربانیەکان منداڵ و مێرمنداڵن.