ته‌مووز 07, 2024 08:32 Asia/Tehran

پۆلیسی شاری فلۆرانسی ئەمریکا ڕۆژی شەممە باسی ڕوودانی تەقەتفەنگێک لەم شارەی کرد و ئاماری چەن کوژراو و برینداری خستە بەردەست.

ئەم تەقەتفەنگە کە لە ماڵێکدا لە شاری فلۆرانس هەڵکەتوو لە باکووری ئەیالەتی کێنتاکی ئەمریکا ڕووی دا، پێنج کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ کەسی گومانلێکراو بەو تەقەیە سواری ئۆتۆمبیلێک بووە و لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە کە پۆلیس ڕاوەدووی دەکەوێ و لە ئاکامدا دەکەوێتە نێو چاڵێک لە سەر ڕێگای "دەیڵ هەیمبراک" لە نزیکی "هیکس پایک" و دوابەدوای گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. تا ئێستا هیچ ناو و نیشانێک لە قوربانیییەکان و کەسی گومانلێکراو بە تەقە لەو قوربانیانە بڵاو نەکراوەتەوە. 

 

سەرپەیڤ