ته‌مووز 11, 2024 11:55 Asia/Tehran

"ئیستیڤان دووجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە هەوڵ لەپێناو ناردنی سووتەمەنی بۆ غەزە هەروا بەردەوامە، بەڵام وەدوا دەخرێ.

"ئیستیڤان دووجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند هەوڵ  لەپێناو ناردنی سووتەمەنی و یارمەتی مرۆڤانە بۆ غەزە هەروا  لەبەر شەرو جادەی زیاندیتوو بەربەستی دەستڕاگەیشتن و نەبوونی دیسیپلین و ئاساێسی گشتی تووشی کەندو کۆسپ دەىی.

ناوبراو وتی: ئەو هۆکارانە دەبنە هۆی ڕێگەگرتن لە بەڕێکرانی پێویستیە مرۆیەکان لە ڕێگە سەرەکیەکانی کەرەم شالومەوە بۆ خان یۆنس و دەیربەلەح.

وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی شەڕ بەدڕێژایی هێڵی شین، لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا بە هەزاران کەسی پەرتەوازەو وەیلان کردوەو کە زۆربەیان بەشێوەی کاتی لە قوتابخانەکانی هەموو ئەو ناوچانە نیشتەجێ بوون و دیارە بەهەزاران کەسیش لە باکوری خاکی داگیرکراو هەر ئاوارە کراون.

سەرپەیڤ