سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: پێویستە یارمەتی دارایی تەواو بە ئانڕوا بگات
دنیس فڕانسیس"ی سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی گوتارێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەرمانبەرانی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری پەرتەوازە فەلەستینیەکان لەلایەنی دارایی دا لە سەروبەندی لەکارکەوتن دایەو پێداگری کرد کە ئەو کۆگەیە دەبێ دڵنیا ببێ کە ئانڕوا لەلایەنی دارایەوە یارمەتی پێویستی بێ دەگا.
فڕانسیس" لە گوتارێک لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا لە نیۆیۆرک و بەئامانجی لایەنگری لە ئانڕوا، وێرای ئاماژە بەوەی کە ئاژانسی فریاگوزاری و کاری پەرتەوازە فەلەستینیەکان بەر لەمەش هەر تووشی قەیرانی زۆر هاتوە، وتیشی بەڵام هەنوکە ئەو ئاژانسە لەلایەنی دارایەوە خەریکە دادەڕمێ و لەکار دەکەوێ.
ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەرگرینگی درێژەی چالاکیەکانی ئانڕوا لەناوچەکەو بەتایبەت لە غەزە وتی هەربۆیەش کۆگەی گشتی ئەو ڕێکخراوە دەبێ دڵنیا ببێ کە ئانڕوا لەلایەنی دارایەوە یارمەتی پێویستی بێ دەگا.
سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئاستی قەڵاچۆکرانی خەڵکی غەزە بێ وێنەیە، خوازیاری هەوڵی سەرجەم وڵاتان و ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان بوو بۆ یارمەتی دانی پەرتەوازە فەلەستینیەکان و پاراستنی گیانیان و وێرای پێداگری لەسەر دەستنیشانی ڕێگەچارەسەری دوو حکومەتی ڕاشیگەیاند کە جێگیرکردنی ئاسطی داپەروەرانەو بەردەوام و گشتگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و فەلەستین تەنیا لەڕێگەی دامەزراندنی دوو حکومەتەوە دەلوێ.