ته‌مووز 21, 2024 12:12 Asia/Tehran

سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری ڕایگەیاند کە پێ مان وایە درێژەی بێ بەش کردنی خەڵکی فەلەستین لە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان نەلواوەو ناکرێ ئەو خەڵکە لە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان بێ بەش بکرێن.

نواف سەلام"ی سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری وتیشی هیچ هێزێکی داگیرکەر ناتوانێ داوەری مافی دیاریکردنی چارەنووس بێ و ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ ئەو مافە ناداتە ڕژیمی زایۆنیست کە خاکی فەلەستین بلکێنێتە خاکی داگیرکراو و هەر بۆیە ئەو ڕژیمە دەبێ بە خێرایی کۆتایی بهێنێ بە داگیرکاری و سەرجەمی ئەو بینایانەی کە لە خەڵکی فەلەستینی داگیر کردوە بگەڕێنێتەوە بۆیان و بەشێک لە پاردەی سنورکاری نێو خاکی فەلەستین هەڵبگرێ و سەرجەم شارۆچکەسازیەکانیشی رابگرێ.

سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە پێویستە ئەو ڕژیمە قەرەبووش بداتە خەڵکی فەلەستین لەبەر کێشەی سەرچاوەگرتوو لە کۆلۆنیالیزم و داگیرکاریەکەی.

وڵاتانی جیهان نابێ بوونی نایاسایی بوونی زایۆنیستەکان لەنێو خاکی داگیرکراو بە فەرمی بناسن و پێویستە بۆ بەرگرتن لە پێشیلی مافیاسای خەڵکی فەلەستین لەبەر داگیرکاریەکەیان هەوڵ بدەن و لە هەڵسو کەوتیان لەگەڵ ئەو ڕژیمە جیاکاری بکەن لەنێوان خاکی بن دەستی ئەو ڕژیمەو خاکی داگیرکراو.

سەرپەیڤ