ئەمریکا و ئاڵمان سەرەکیترین دابینکەری چەکەمەنی ڕژیمی زایونی
دامەزراوەی لێکوڵینەوەی ئاشتی نێونەتەوەیی ئیستکهوڵم " سیپری " لە ڕاپوڕتێکدا ڕایگەیاند کە لە 99 لە سەدی هاوەردەی چەکەمەنی ڕژیمی زایونیستی لە نێوان ساڵانی 2019 هەتا 2023 -69 لەسەدی ئەمریکا و 30 لە سەدی ئاڵمان دابین کراوە .
دامەزراوەی لێکوڵینەوەیی ئاشتی نێونەتەوەیی ئیستکهوڵم ڕایگەیاندووە کە فڕوکە شەڕ کەرەکانی ئەمریکایی ڕۆڵێکی گرینگیان لە پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر کەرتی غەززە و هەروەها پەلامارەکان دژی حزبوڵڵای لوبنانی گێڕاوە .
ئەمریکا هەزاران چەک و چوڵی ڕێنوێنی کراو و مووشەکی لە کوتایی ساڵی 2023 بۆ ڕژیمی زایونیستی ناردووە ساڵی ڕابردووی زایینی حکومەتی ئاڵمانیش مۆڵەتنامەی هەناردەی چەکەمەنی بە بایخی زیاتر لە سێسەد و بیست و شەش پوینت 5 ملوێن یورو بۆ تەلابیب ناردووە کە لەو بڕە پارەیە بیست ملوێن یورو بۆ چەکەمەنی جەنگی و 306 پوینت سێ ملوێن یوروی بۆ کەل و پەلی سەربازی لەبەر چاو گیرا بوو.
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە تا پاییزی 2023 تەنیا سی و هەشت پوینت پێنج ملوێن یورو هەناردەی سەربازی بۆ ڕژیمی زایونیستی لە ئەلمان پشت ڕاست کراوەتەوە بەڵام ئەو ڕەقەمە دوای حەوتی ئوکتوبری 2023 بە توندی پەرەی سەندووە بە جورێ کە لە ئاکامی ئەو پەرە سەندنە ئەو ڕژیمە تا ئێستا لە پلەی حەوتەم لە نێوان وەرگیراوانی سەرەکی تەکنولوژیای سەربازی ئاڵمان دانراوە .