ته‌مووز 27, 2024 10:26 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی هەشت وڵاتی ئەورووپایی لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری ئاسایی کرانەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بوون.

هەشت وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە نامەیەکدا بۆ جۆزێپ بۆرێل، ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا خوایاری لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی بروکسێل بوون بەرامبەر بە حکومەتی سوریا. لەم نامەیەکدا کە لە لایەن وەزیرانی دەروەی وڵاتانی ئۆتریش، کرواتیا، قبرێس، کۆماری چێک، یۆنان، ئیتالیا، سلۆڤاکیا و سلۆڤینیا واژۆ کراوە، داوا لە یەکێتیی ئەورووپا کراوە سیاسەتێکی نەرم و  نیانتر بەرامبەر بە حکومەتی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا بگرێتە بەر.

ئەم داخوازەی یەکێتیی ئەورووپا لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە تورکیا ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدا پێوەندییەکانی لەگەڵ سوریا ئاسایی بکاتەوە، بەڵام بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاندووە کە مەرجی ئەو بۆ دانوستان لەگەڵ ئەردوغان، کۆتایی هاتنی داگیرکرانی خاکی سووریایە لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە. 

سەرپەیڤ