بۆرێل: بە ترۆریستی ناوبرانی ئانروا بێ مانایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429809-بۆرێل_بە_ترۆریستی_ناوبرانی_ئانروا_بێ_مانایە
"جۆزێپ بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی: لەنێو هەوڵدانی رژێمی زایۆنیستی بۆ بێ بایخ کردنی ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانروا)، بە "ترۆریستی" ناوبراونی، "بێ مانا"یە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ته‌مووز 27, 2024 07:43 Asia/Tehran

"جۆزێپ بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی: لەنێو هەوڵدانی رژێمی زایۆنیستی بۆ بێ بایخ کردنی ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانروا)، بە "ترۆریستی" ناوبراونی، "بێ مانا"یە.

بۆرێل وتی: "نایاسایی کردنی ئانروا و لەیبڵی ترۆریستبوون لێدانی، بەمانای بەئامانج گرتنی سەقامی ناوچەیی و کەڕامەتی مرۆیی گشت کەسانێکە کە لە چالاکیی ئاژانسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سود وەردەگرن. ئێمە وەک هاوبەشەکانی دیکە، داوا لە رژیمی ئیسرائیل دەکەین ئەو هەوڵە بێ مانایانە بوەستێنێ. پەرلەمانی رژێمی زایۆنی(کنێسێت) لەمانگی ڕابردوودا ڕەشنووسی یاسای بەترۆریستی ناوبرانی ناوەندی فریاکەوتنی ئانروای لە کۆڕی یەکەمدا پەسەند کرد.

ئانروا یەکێ لە ناوەندە چالاکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبواری راژەکاری گەیاندن بەئاوارە فەلەستینیەکانە کە بەرپرسانی زایۆنیست لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە، بەئامانجی تاوپێدانی ئێش و ئازاری خەڵکی غەززەو کوشت وبڕ و بێ بەشکردنی زیاتری ئەوان، ئەو ناوەندەیان داوەتە بەر پەلامار و تۆمەتی جۆراوجۆر. تۆمەت پاڵدانەکانی تەلاویڤ بەدژ ئانروا، یارمەتییە مرۆییەکانی رۆژاوا بەو ڕێکخراوەی پەک پێ خستووە.