هاواری پزیشکە ئەمریکیەکان لە دڕندەکاری سامناکی زایۆنیستەکان لە غەزە: ئەم ژینوسایدکردنە بێدەنگی هەڵناگرێ
پزیشکانی ئەمریکی کە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەزە بەشێوەی خۆبەخشانە سەردانی ئەو کەرتەیان کردوە، لە نامەیەک بۆ جەوبایدێنی سەرۆکی وڵاتەکەیان و کامالا هەریسی جێگری ڕایانگەیاندوە کە چیتر ناتوانن بێدەنگە بکەن لە ڕوداوەکانی غەزەو کۆمەڵکوژکردنی خەڵک لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.
پزیشکە خۆبەخشە ئەمریکیەکان لەو نامەدا وریاییان داوە کە شەهیدانی دەستدرێژکاریە سەربازیەکەی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر غەزە ڕەنگە زۆرتر لە نەوەدو دوو هەزار کەسیش بێ و وتویانە کە ژومارەی کوژراوەکان زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە کە وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاندوە.
پزیشکە خۆبەخشە ئەمریکیەکان دەڵێن ڕەنگە قوربانیەکان لە سنوری ٩٢ هەزار کەس تێپەڕن واتە لە ژومارەیەکی تۆقێنەر کە چوار پوینت شەش لەسەدی سەرجەمی حەشیمەتی غەزە لەخۆ دەگرێ.
پزیشکە خۆبەخشە ئەمریکیەکان، ڕوو لە بایدێن و هەریس ڕایانگەیاند کە خوازیاری قەدەغەی بەڕێ کردنی چەک و بۆ زایۆنیستەکان و کۆتایی هێنان بە پاڵپشتی ئابوری و دیپلۆماتیک لەو ڕژیمەن.
هاوکات ڕاشیانگەیاندوە کە ڕژیمی زایۆنیست بەئانقەست هاریکارەکانیان لە غەزە دەکوژێ یان دەیانرفێنێ و ئەشکەنجەیان دەکا.