ته‌مووز 28, 2024 09:50 Asia/Tehran

ژمارێک لە هاووڵاتیانی تونسی بە کۆبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تونس، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە درێژەی قەڵاچۆی خەڵکی سیڤیل لە کەرتی غەززە، خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکا بوون.

چالاکانی ئەندامی "هاواهەنگیی هەوڵی هاوبەش بۆ فەلەستین" و "گرووپی تونسیی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ئاسایی کردنەوە"، سەرباری هەموو هەوڵ وهەنگاوە ئەنجامگرتووەکان بۆ پێش گرتن بە بەڕێوەچوونی ئەو خۆپێشاندانە، لەبەردەم بالوێزخانەی ئەمریکا لە تونس کۆبوونەوەو بەدانی دروشم، هاوبەشبوونی ئەمریکا لە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززەیان شەرمەزار کردو خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکا لە تونس بوون.

سرودەکانی خۆڕاگریی بەشێک بوو لە ڕووداوگەلی شەوانەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان کە چالاکوانان وێڕای کۆبوونەوە لە دەوری خێوەتێکی سەمبولیک لە شێوەی خێوەتی فەلەستینیەکان لە غەززە، پێکەوە دەیانووتنەوەو پاشان بەرەو باڵوێزخانە وەڕێکەوتن، کە لەگەڵ کاردانەوەی هێزە ئاسایشییەکاندا بەرەوڕوو بوون. ناڕازییان و خۆپێشاندەران دەڵێن، ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە، دەسپێکی قۆناخگەلی داهاتوو دەبێ چونکە شەڕ لەگەڵ دوژمنی زایۆنی و هاوبەشە ئەمریکییەکەی هەروا بەردەوامە. 

سەرپەیڤ