ناڕازیانی ئۆسترالیایی خوازیاری بایکۆتکرانی ڕژێمی زایۆنی بوون
خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین لە ئۆسترالیا خوازیاری بایکۆتکرانی ڕژێمی زایۆنی بوون.
دەیان خۆپیشاندەری ئۆسترالیایی بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئەنجومەنی شارەوانیی سیدنی، ڕوو لە "ئانتۆنی ئالبانیز"ی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاند: فەلەستین ئازاد بکەن.
خۆپیشاندەرانی ئۆسترالیایی کە ئاڵای فەلەستینیان بە دەستەوە بوو داوایان لە حکومەتی ئۆسترالیا کرد تا ڕژێمی زایۆنی لەبەر کوشتنی زیاتر لە ٣٩ هەزار فەلەستینی لە کەرتی غەززە بایکۆت بکات.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕۆژی شەممە رایگەیاند؛ لە دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەوە واتە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە تا ئێستا ٣٩ هەزار و ٢٥٨ فەلەستینی شەهید بوونە و ٩٠ هەزار و ٥٨٩ کەسیش بریندار.
بە تێپەڕینی ٢٩٥ ڕۆژ بە سەر دەسپێبوونی دەسدرێژیی بێ دەسکەوتی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەم ڕژێمە ڕوۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەچەقێتە نێو زەلکاوی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی و لەم ماوەیەشدا کوشت و کوشتار، کاولکاری، جەنایەتی جەنگی، بنپێکردنی یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان، بۆردومانی ناوەندەکانی فریاگوزار و داسەپاندنی قات و قڕی و برسێتی بە سەر ئەم ناوچەیە نەبێ، دەسکەوتی دیکەی نەبووە.