ڕوسیا: بانگەشەکانی ئۆکراینیا سەبارەت بە وتووێژ یاریکردنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429887-ڕوسیا_بانگەشەکانی_ئۆکراینیا_سەبارەت_بە_وتووێژ_یاریکردنن
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی کاربەدەستانی ئۆکراینیا بابەتی وتووێژی ئاشتیان بەگاڵتە گرتوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 29, 2024 07:56 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی کاربەدەستانی ئۆکراینیا بابەتی وتووێژی ئاشتیان بەگاڵتە گرتوە.

سیرگئی لاورۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ گرینگیەک ناداتە بانگەشەکانی کی ییف سەبارەت بە ئامادەبوونی بۆ وتووێژ.

لاورۆڤ لە وتوووێژی لەگەڵ هەواڵنێرانی نێو کۆبووونەوەی سەرۆکانی یەکیەتی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە لائوس و لە کاردانەوە بە وتەکانی هاوتا ئۆکراینیەکەی سەبارەت بە ئامادەیی بۆ وتووێژ وتی ئەوە یەکەمجار نیە کە ئەو قسە دەکاو هیةدێک جار ڕێک بە پێچەوانەی ئەوەش قسەی کردوە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد کە ئۆکراینیا گاڵتە بە وتووێژی ئاشتی دەکاو کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ناکۆکن لەسەر ئەو بابەتە.

زێلێنسکی سەرەتاکانی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە ئامادەیە بەبێ گرینگی دان بەوەی کە کێ دەسەڵاتدارە لەگەڵ ڕوسیا وتووێژ بکاو ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە پاییزی ساڵی ٢٠٢٢دا فەرمانێکی واژۆ کرد کە بەپێی ئەو فەرمانە هەموو وتووێژێکی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەنوکەی ئەو وڵاتەی قەدەغە کرد.