ئاب 03, 2024 12:50 Asia/Tehran
  • گاردیەن : ترۆری هەنیە ، شکستی ستراتژیانەیە بۆ ناتانیاهۆو

ڕۆژنامەی گاردیەن لەوتارێکدا ترۆری " ئیسماعیل هەنیە" ی بە نیشانەی بێ متمانەیی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە پێوەندی لەگەڵ حکۆمەتی بایدن لێکدایەوە وبەگیڕانەوە لە کارناسان ئەم ترۆرەی بە شکستی ستراتژیانە" بۆ ناتانیاهۆو وەسف کرد

 گاردیەن نووسیی: ناتانیاهۆ حەوتەی ڕابردوو کاتێک کە لە تەنیشت دۆناڵد ترامپ بەربژاری کۆمارێخوازان لە فلوریدا وەستابوو ، قسە گەلێکی ناڕوون وتەماوەی لەبارەی ئاسۆی ئاگربڕلەغەززە هێنایە بەرباس. ناوبراو دوو ڕۆژ دوای وتاردانی شەڕاشویانەی لە کۆنگرەی ئەمریکا وتی: ئێمە هیوادارین وەها ڕێککەوتن بەرهەم بێت ، کات پێشان ئەدات. ناتانیاهۆو لە سەفەری سێ ڕۆژەی بۆ ئەمریکا  زۆروریا بوو خۆببوێرێت لە هەر جۆرە بەڵینمەندی بە ڕێککەوتنی ئاگر بەسی پەردە لەسەر لادراو لەلایەن حکۆمەتی بایدن لە ٣١ی مای .لەحاڵێکدا کە ئەمریکا بە ئاشکرا پیداگری دەکرد کە قەبوڵ کردنی گەڵاڵەی ئاشتی لەئەستۆی حەماسە بەڵام ئەم حکۆمەتە هەروەها دەێزانی کە دەبێ نتانیاهۆ بە هۆی هۆگرنەبوونی بۆ هەرجۆە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی ئاگر بڕ بخاتە ژێر گوشارەوە. بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئەمریکا ، لەحاڵێکدا کە وادیاربوو ناتانیاهۆ بە ئاشکرا خەرێکی ڕاوێژ لەبارەی ئاگر بەس بوو ، بیروهزری ڕێبەری حەماسی لە مێشک دابوو.گاردیەن بە ئاماژەدان بە ئیدعا وبانگەشەی ئاگادارنەبوونی ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم گەڵاڵەیەی ناتانیاهۆ وتی: شوێنهاتە شێمانەییەکانی وەها ترۆرێک بۆ هەمووان ڕوون وئاشکرایە . شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی ، ناتانیاهۆوی بە کاری ناحەزکردن وتێکدەرانە تاوانبارکردو پرسیی نێونجیگەری چلۆن سەرکەوتووانە دەبێت کاتێک کە لایەنێک ، لایەنی تری وتووێژ ودانوستان ترۆر دەکات؟ئەم میدیایە بە گیڕانەوە لە چاودێرانی سیاسی وتی: ترۆری ئەم دواییە پیشان ئەدات کە چلۆن ئەمریکا زۆربەی کاتەکان شەرێکەیەکی کەم باێخ لە پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل دابووە. گاردیەن وتی: ترۆری هەنیە هەروەها پیشانی دا کە حکۆمەتی بایدن ناتوانێ لە پێوەندی ئاسایشتی لەگەڵ سیاسەت مەداران کە ڕەوش ومەبەست وئامانجی جیاوازیان هەیە ووادیارە لەدووی سەرکەوتنی خەنیمی هەڵبژاردەیی خۆیەتی، سود وەربگریت. ناتانیاهۆ وترامپ مەبەست وئامانجی هاوبەش پێوشوێن دەگرن وبۆ ئەوەکە لە پێوەشوێن گیرانی یاسایی ودادەڤانی هەڵبێن ، بۆ پاڕاستن وبەدەس هێنانی دەسەڵاتی سیاسی هەوڵ ئەدەن .ئەم کارناسە وتی: حەسەن نەسرۆڵڵا ڕێبەری حیزبۆڵڵای لوبنان هەڕەشەی شەڕی ئاشکرای کردووە لە هەموو بەرەکان دا. مەبەستی ناوبراو ئەگەریی هەیە کاردانەوەی چەند ڕواڵەتی بێت کە نابێتە هۆی دەسپێکرانی شەڕی ناوچەیی . هەرچەند کە ئەم کارە واوەتر لە کاروکردەی تۆڵە ئەستینانەی ئێران لە مانگی ئاوریل دەبێت. نەسرۆڵڵا هەروەها ئەم داخوازیەیشی لە کۆشکی سپی هەبوو کە ئەگەر بەڕاستی لەدووی پێشگیری کردن لە شەڕی ناوچەیی ،جیدی تر دایە، دەبێ ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی خۆی لە غەززە بخاتە ژێر زەخت وگوشار.  

 

 

سەرپەیڤ