بۆلتۆن: وەڵامی تۆڵەکەرەوەی ئێران، زۆر گورچکبڕ دەبێ و زیانی زۆریشی دەبێ بۆ ئیسرائیل
ئاب 04, 2024 10:50 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا پێش بینی کرد، وەڵامی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بە ڕژیمی زایۆنیستی لەبەر ترۆری "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، خەسار و زیانی زۆر لەو ڕژێمە دەدا.
"جان بۆلتۆن"ی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە دیمانەیەکدا وتی: واپێ دەچێ کە ئێران، هەنگاوێکی کاریگەر و زۆر گرینگ هەڵگرێ. پێم وایە، ئەوە، ڕووداێکی زۆر گرینگە. وەڵامی ئێران ئەمجارە جیاوازتر لە وەڵامدانەوەی مانگی ئاڤریلی ڕابردوو (هەڵمەتی وادەی سادق) دەبێ. وەڵامی تۆڵەسە سەندنەوەی ئێران، زۆر کاریگەر و بەهێز دەبێ.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا وتیشی : ئەگەری زۆرە، لەو قۆناخەدا ئێران لە چوارچێوەی وەڵامەکەیدا، ئامانجگەلێک لە ئیسرائیل بپێکێ کە دەبێتەمایەی کوژران و برینداربوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵک و خەسارێکی زۆریشی بەدواوە دەبێ.