ئیرلەند خوازیاری پێداچوونەوە بوو بە سەر ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ڕژێمی زایۆنی
سەرۆک وەزیرانی ئیرلەند دوابەدوای بنپێکرانی بێوچانی مافی مرۆڤ لە کەرتی غەززە و هەموو ناوچە فەلەستینییەکانی دیکە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد پێداچوونەوە بکات بە سەر ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان ئەم یەکێتیییە و ڕژێمی زایۆنی.
سایمۆن هەریس لە بەیاننامەیەکدا پێیداگرت؛ زیاتر لە سەدی ٨٠ی غەززە فەرمانی چۆڵکرانی بۆ دەرکراوە و ژماری ئەو لۆرییای هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە کە دەچنە ناو غەززەوە ، تا نیوە دابەزیوە و لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا گەیشتۆتە کەمتر لە ٨٠ لۆری لە ڕۆژدا.
سەرۆک ەزئرانی ئیرلەند لە درێژەدا راشیگەیاند: فەلەستینییەکان ئێستایش لەو خوێندنگانەی پەلاماریان دەکرێتە سەر لە دووی پەناگە و داڵدە دەگەڕێن، هەمووی ئێمە لەو جەنایەتە جەنگییە بەردەوام و جۆراوجۆرەی ئیسراییل بە بێ هیچ ترس و دوودڵییەک لە غەززە دەیکات تەواو تۆقیوین و گەلێک نیگەرانین.
ناوبراو هەروەها پێیداگرت: هەڵاتن لە سزا نابێ گونجاو بێ و ئەنجامدەرانی ئەم جەنایەتانە دەبێ دادگەیی کرێن. هەریس وتیشی: جیهان لە سەروبەندی ئانوساتێکی تۆقێنەر نزیک بۆتەوە و سەرباری ئەوەش هەموو ڕێکارەکان بۆ راگرتنی تووند و تیژی ناگیردرێنە بەر. ئەم کاربەدەستە ئیرلەندییە لە کۆتاییشدا خوازیاری پێداچوونەوە بوو بە سەر ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ڕژێمی زایۆنی.