هەریس: کاتی ئاگربڕ لە غەززە گەیشتووە
"کەمێڵا هەریس"ی بەربژاری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، ڕوو لەو لایەنگرانەی فەلەستین کە کۆبوونەوەکانی بانگەشەی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەویان لە ئاریزۆنا تێکدا وتی کە ئێستا ئیتر کاتی دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە گەیشتووە.
کەماێڵا هەریس ڕوو لە لایەنگرانی فەلەستین کە وتاردانەکەی ئەویان لە ئاریزۆنا بڕی، وتی کە ئێستا ئیتر کاتی دامەزرانی ئاگربڕ لە شەڕی ئیسراییل دژ بە غەززە گەیشتووە.
خۆپیشاندەران لە کاتێکدا کە هەریس بۆ نزیکەی ١٥ هەزار کەس لە ساری گلەندیەڵی ئاریزۆنا وتاری دەدا، هاواریان دەکرد: فەلەستین رزگار بکەن.
هەریس هەروەها ڕوو لە لایەنگرانی فەلەستین وتیشی: من و پرێزیدێنت جۆ بایدێن شەو و ڕۆژ خەریکین کار دەکەین لەسەر مەسەلەی دامەزرانی ئاگربڕ، من ڕێز دادەنێم بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئێوە.
ئاریزۆنا یەکێک لە ئەیالەتە گرینگەکانە کە هەریس بە هیوای ئەوەیە لەم ئەیالەتە لە دۆناڵد ترەمپی بەربژاری کۆماریخوازەکان بباتەوە.