بەردەوامیی چالاکیی پزشکان و پەرستارانی تۆمەتبار بە دەسدرێژیی جنسی لە بەریتانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430418-بەردەوامیی_چالاکیی_پزشکان_و_پەرستارانی_تۆمەتبار_بە_دەسدرێژیی_جنسی_لە_بەریتانیا
ژمارێک لە پزشکان و پەرستارانی ناوەندە دەرمانییەکانی سەر بە ڕێکخراوی نیشتمانیی تەندرووستی و دەرمانی بەریتانیا، سەرباری ئەوەی کە تۆمەتی دەسدرێژی جنسییان لەسەرە هێشتایش لەم ناوەندە دەرمانی و نەخۆشاخانە حکومییانەی بەریتانیادا کار دەکەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 14, 2024 06:50 Asia/Tehran

ژمارێک لە پزشکان و پەرستارانی ناوەندە دەرمانییەکانی سەر بە ڕێکخراوی نیشتمانیی تەندرووستی و دەرمانی بەریتانیا، سەرباری ئەوەی کە تۆمەتی دەسدرێژی جنسییان لەسەرە هێشتایش لەم ناوەندە دەرمانی و نەخۆشاخانە حکومییانەی بەریتانیادا کار دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی سیستەمی پزشکی و دەرمانی بەریتانیا  نزیکەی دووسەد و پەنجا پزشکی دامەزراو لە ناوەندە دەرمانییەکانی سەر بە ڕێکخراوی نیشتمانیی تەندرووستی و دەرمانی ئەم وڵاتە، سەرباری تۆمەتبارکرانیان بە دەسدرێژی جنسی، ئێستایش هەر لەو ناوەندە حکومییانەدا کار دەکەن.

لە مەودای ساڵانی دووهەزار و هەژدە تا دووهەزار و بیست و چوار ، نزیکەی ٢٤٨ پزشکی ناوەندە دەرمانییەکانی سەر بە ڕێکخراوی نیشتمانیی تەندرووستی و دەرمانی بەریتانیا، تۆمەتبار کراون بە دەسدرێژی جنسی، ئازاری جنسی و یان هەوڵ بۆ دەسدرێژی.

ئەنجومەنی پەرستاران و مامانەکانی بەریتانیایش ڕایگەیاندووە زیاتر لە چوارسەد پەرستار و مامانی ئەم وڵاتە لە مەودای ساڵانی دووهەزار و نۆزدە تا دووهەزارو  بیست و چوار، تۆمەتی ئازاری جنسییان خراوەتە پاڵ و بە بێ هیچ کێشە و بەرتەسکییەک، هێشتایش هەر لە ناوەندە دەرمانییەکانی سەر بە ڕێکخراوی نیشتمانیی تەندرووستی و دەرمانی ئەم وڵاتە کار دەکەن.

لە ساڵانی دووهەزار و هەژدە تا دووهەزار و بیست و چوار، یازدە پزشک لە بەریتانیا تۆمەتبار کراون بەوەی کە وێنە و فیلمی ڕووتی منداڵانیان پێوە بینراوە، بەڵام هێشتایش بەدواداچوون نەکراوە بۆ ئەو تۆمەتانە.