ئاب 15, 2024 12:16 Asia/Tehran

ناوەندی فریاگوزاریی و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان، لە ڕاپۆرێکدا ڕێژەی خەسارێک کە داگیرکەران بە قوتابخانەکانیان گەیاندووە لەماوەی دە مانگی ڕابردوودای بڵاو کردەوە.

ئانرۆا سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سوپای رژیمی زایۆنیستی لە دە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە نیوەی ئەو قوتابخانانەی ئاوارە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە، تێیدا نیشتەجێکرابوون، راستەوخۆ بۆردومان کردووە، ئانرۆا هەروەها ڕایگەیاند کە ٦٢٥هەزار منداڵ لە غەززە لە مافی خوێندن بێ بەش بوون.

لەو راپۆرەدا هاتووە کە لە پێنج بینای خوێندنگە، چواریان بەئامانج گیراون و راستەوخۆ بۆردومان کراون یان زیانیان پێگەیشتووەو پێویستیان بە چاکسازیی و نوێکردنەوە هەیە. ئەو ناوەندەی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها رایگەیاند کە لە چواری ژولایەوە، لانیکەم ٢١ جار هێرش کراوەتە سەر خوێندنگەکان کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و شەهیدبوونی پتر لە٢٧٠ کەس.

لە ڕاپۆرەکەی ئانرۆادا وێڕای ئاماژە بە بۆردومانی خوێندنگەی "تابعین"ی شاری غەززە لەلایەن سوپای رژیمی زایۆنی، هاتووە: لەو تاوانەی زایۆنییەکاندا زیاتر لە ١٠٠ فەلەستینی شەهید بوون.

سەرپەیڤ