دادئەستێنی گشتی دادگای لاهە خوازیاری بڕیاردانی خێرا بوو لەسەر دەستبەسەرکردنی نەتانیاهۆو گاڵانت
دادئەستێنی باڵای دیوانی نێونەتەوەیی سزاکان داوای لە دادوەرەکانی دیوانی نێونەتەوەیی سزاکان کرد بەخێرایی بڕیار بدەن لەسەر دەست بەسەرکردنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و یواوگاڵانتی وەزیری شەڕی ئەو ڕژیمە.
کەریم خان وێڕای بەرپەرچ دانەوەی بەڵگە مافه وانیه بەرباسەکانی ڕژیمی زایۆنیست سەبارەت بە بانگەشەی لێکۆڵینەوەی ئەو ڕژیمە لە دڕندەکاریەکانی نێو شەڕ وتی بەپیی یاساو لە بارودۆخی هەنووکەدا دیوانی دادگەری سزاکان مافی ئەوەی هەیە بەو دۆسیە ڕابگا.
کەریم خان وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو دیوانە مافی پێوشوێن گرتنی دڕندەکاریەکانی نێو شەڕو دڕندەکاری سامناکی هەیە کە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە خاکی فەلەستین بەڕێوە دەچێ داوای لە دادوەرەکانی ئەو دیوانەکرد کە بەخێرایی لەو پەیوەندیەدا بڕیار بدەن و پیداگریشی کرد کە هەرجۆرە وەدواخستنێکی بەبێ بەڵگە لە ڕاگەیشتن بەو دڕندەکاریانە مافی قوربانی کردنی ئەو ڕوداوە پێشێل دەکا.
دادگەری باڵای دیوانی نێونەتەوەیی سزاکان دەڵی کە بەڵگەی لۆژیکی بەدەستەوەیە کە نەتانیاهۆ بەرپرسیاری دڕندەکاری نێو شەرو بەدژی مرۆڤایەتیە لەنێو خاکی داگیرکراوی فەلەستین.