داوای ڕێکخراوە میدیاییەکان لەمەڕ هەڵپەسێردرانی پەیماننامەکانی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ رژیمی زایۆنی
شەست ڕێکخراوی میدیایی و مافی مرۆیی لە نامەیەکدا، رژیمی زایۆنیان تۆمەتبارکرد بە "کۆمەڵکوژکردنی هەواڵنێران" لە غەززەو داوایان لە یەکێتی ئوروپا کرد، هەرچەشنە ڕێککەوتننامەی هاوکاریی لەگەڵ ئیسرائیل هەڵپەسێرێ.
ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنور ناسراو بە (ئاڕ ئێس ئێف) و پەنجاو نۆ ڕێکخراوی دیکە لە کاردانەوە بە چوونەسەری ژماری رۆژنامەنووسانی شەهید لە غەززەو گشت حاڵەتەکانی پێشێلکرانی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە کاتی دەسپێبوونی پەلامارەکانی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لەلایەن ئەو رژیمەوە، خوازیاری هەڵپەسێردرانی ڕێککەوتننامەکانی هاوکاریی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ ئیسرائیل بوون. ئەو گرووپ و لایەنانە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند؛ یەکێتی ئوروپا دەبێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کوشت و بڕی هەواڵنێران لە غەززە، بایکۆتگەلی ئامانجمەند بەدژ ئیسرائیل جێ بەجێ بکات.
لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ پەلاماری وێرانکەری ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، مەرگهێنترین خول بووە بۆ هەواڵنێران لە چەند دەیەی ڕابردوودا. کوشت وبڕی ئامانجمەند و لەڕادە بەدەری هەواڵنێران، تاوانی جەنگیی بەئەژمار دێ.
زیاتر لە ١٣٠ رۆژنامەنووس و میدیاکاری فەلەستینی پاش حەوتی ئۆکتۆبەر بەدەست هێزەکانی رژیمی ئیسرائیل لە غەززە شەهید کراون.
رژیمی جەنایەتکاری ئیسرائیل بە کوشتنی هەواڵنێران و رۆژنامەنووسان لە غەززە هەوڵ دەدا پێش بگرێ بە ڕووماڵ کرانی هەواڵ و ڕاپۆری هاوپێوەند بە دۆخی ئەو ناوچەیە.