ئه‌یلوول 04, 2024 15:21 Asia/Tehran

لەیەکەم ڕۆژی دەسپێکی خویندن له زانکۆ، خۆپیشاندان بەئاراستەی هاوپشتی راگەیاندن لەگەڵ فەلەستین دوێنێ سێ شەم لە زانکۆی کۆلۆمبیای نیویۆرک دەستی پێ کردەوە.

ناڕازیەکان داوایان لە زانکۆ کردوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیست لەبەر شەڕەکەی غەزە ڕابگرێ و ئەو ڕژیمە پەلامارەکانی بۆناوچە گەمارۆدراوەکانی فەلەستین کۆتایی پێ بهێنێ.

گروپی خوێندکارانی کولۆمبیا  ڕایاگەیاند کە ئەو زانکۆیە هاودەستی ژینۆسایدکردنەکەی خەڵکی غەزەیە.

ئەو گروپە ڕایگەیاند کە ئێمە خۆ دەبوێرین لە ژیان لە جیهانێک دا کە قەڵاچۆی بەکۆمەڵی خەڵکی فەلەستین بۆتە شتێکی ئاسایی و قەبووڵکراوو پڕقازانجو زانکۆی کۆلۆمبیاش لەو ژینۆسایدەدا هاودەستەو سەرمایەنانەوەی لە کۆمپانیەکانی چەک و بۆ پەیمانکارانی بەرگری و کۆمپانیگەلێکی وەک لاکهید مارتین کە پەرەدەدەنە کۆمەڵکوژی.

گروپی خوێندکارانی کولۆمبیا بۆ دادپەروەری لە فەلەستین" ڕایگەیاندوە کە لەکاتێکدا کە ترمی نوێی خوێندنمان دەست پێ دەکەین خوێندکارانی غەزەیی زانکۆیان نیەو زانکۆی کۆلومبیاش لە جیات گرینگی دان بە داخوازیەکان، پەرەی داوەتە دژایەتیەکانی، هەر بۆیە ئێمە دەستبەردار نابین و تا کاتێک کە ئەو زانکۆیە واز نەهێنێ لە لایەنگری لە ئاپارتایدوژینۆساید هەروا خۆڕاگری دەکەین و ئەمەش دەسپێکی چالاکیمانە.

سەرپەیڤ