ئه‌یلوول 05, 2024 16:15 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێداگری کرد لەسەر ڕاگیرانی شەڕەکەی غەزە بۆ بەرەڤانی لە منداڵان و خەڵکی سڤیلی فەلەستین.

"ئانتۆنیۆ گۆترێشی" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕایگەیاند ڕاگیرانی کاتی شەڕ لە  غەزە، لەبە رواکسێنەکردنی ئیفلیجی منداڵان تێشکێکی دەگمەنە  لە هیواو مرۆڤایەتی لەنێو پەلامارێکی دڕندانەدا.سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی بێتوو لایەنەکان بتوانن بۆ پارێزگاری لە مندآڵان لەبەرامبەر ئەو ڤایرۆسە ترسناکەدا ڕێکبکەون بە دڵنیایەوە دەشتوانن هەنگاو هەڵبگرن بەئاراستەی بەرگری لە مندآڵ و هەموو ئەو کەسە بێ تاوانانەی نێو ئەو شهڕە دڕندانە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش لەدوای وەدەست ‌هێنانی بەڵگەگەڵیک لە ڤایرۆسی یەگجار درمی ئیفلیجی منداڵان لەنێو سیستمی ئاوو ئاوەڕۆی کەرتی غەزەدا زۆرتر لە ملوینیک دۆزی واکسینی ئیفلیجی منداڵانی بەڕیکردە ئەو کەرتەو ڕایگەیاندوە کە ١٦٠ هەزار مندآڵی ئەو کەرتە لە ڕۆژانی یەکشەم و دووشەمی ئەم هەفتە واکسێنیان لێ وەشێندراوەو کوتراون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە ئیکیپەکانی وەزارەتی تەندروستی غەزە بە هاریکاری یونیسێف و ئانڕوا سەرقاڵی واکسێنەکردنی منداڵانن و ئەوەش لەلایەن خەڵکی ئەو کەرتەوە پێشوازی لێکراوە.

سەرپەیڤ