دان پێی دانانی دادەئەستێنی دیوانی نێونەتەوەیی بە گوشاری هێندێک لە ڕێبەران بۆ قۆڵبەست نەکردنی نتانیاهۆ و گاڵانت
دادەئەستێنی گشتیی دیوانی کەتنی نێونەتەوەیی وێڕای بەرگری لە هەوڵی خۆی بۆ جێ بە جێ کردنی حوکمی گرتنی سەرۆک وەزیران و وەزیری جەنگی ڕژیمی زایونیستی وتی : دادگەری دەبێ جێ بە جێ بکرێت.
کەریم خان دادەئەستێنی گشتی دیوانی کەتنی نێونەتەوەیی لە وتووێژێکدا وتی کوشتن- پەلاماری بەئەنقەست بۆ سەر کەسانی سیڤیل و کەڵک وەرگرتن لە برسییەتی کەسانی سیڤیل وەک ئیستراتژی جەنگی لەو جەنایەتگەلەیە کە بنیامین نتانیاهو سەروک وەزیران و یواو گاڵانت وەزیری جەنگی ڕژیمی زایونیستی تاوانبارن بە ئەنجام دانی ئەو کاربەدەستە نێونەتەوەنییە وتی : من لە لایەن هێندێک لە ڕێبەرانی جیهان لە ژێر گوشاردام تا بەر بگرم بە حوکمی گرتنی نتانیاهو و گاڵانت و زورێک لە ڕێبەرانی جیهانیش لەو بارەوە وشداریان بە من داوە .
کریم خان لە مانگی مای دا وتبووی هوگەلێکی مەنتقی هەیە کە بنیامین نتانیاهو و یواو گاڵانت لە پەیوەندی لە گەڵ ڕووداوەکان لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا بەرپرسی جەنایەتی جەنگی و دڕندەکاری دژی مڕوڤایەتین سەروک کوماری ئەمریکا داخوازی دادەئەستێنی باڵای دیوانی کەتنی نێونەتەوەیی بۆ دەرکردنی حوکمی گرتنی کاربەدەستانی باڵای زایونیستی مەحکوم کردووە .