ئه‌یلوول 10, 2024 14:13 Asia/Tehran

خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ژینۆسایدکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە، خۆپیشاندانیان وەڕێ خست.

دژبەرانی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە ئاڵمانیا بەهۆی ڕێپێوانی بە ئۆتۆمبێل، وێڕای لایەنگری لە گەلی فەلەستین پێداگریشیان کرد لەسەر ڕاگیرانی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر کەرتی غەزە.

سەرەڕای سەرکوتی ئەو ناڕازیانە لەلایەن پۆلیسی ئاڵمانیاوە لایەنگرانی فەلەستین لە بێرلین هەروا بەردەوام بوون لەسەر داخوازی و چالایەکانیان بۆ ڕاگیرانی ژینۆساید لە غەزە.

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بۆ لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین لە مێلبۆڕنی ئۆستۆڕالیاش هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبرانی پێشانگەی جەنگی لەو شارە بەرێوە چوو.

بەهۆی پشتڕاست کرانەوەی بەڕێکرانی چەکوچۆڵ بۆ ڕژیمی زایۆنیست لەلایەن حکومەتی ئۆستۆڕالیاشەوە لایەنگرانی فەلەستین لە ملبۆڕن خۆپیشاندانیان وەڕێ خست و ئەوەش بوە هۆی بشێوی لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە.

کەناڵی بی ئیف ئێم" تی ڤی فەڕانساش ڕایگەیاند کە مامۆستایەکی قوتابخانەی ئابوری تولوزیە لەبەرگوتاڕیکی سەبارەت بە ژینۆسایدەکەی غەزە لەسەر کار دەرکراوە.

کەناڵی یلگرامی قودسیش چەند وێنەیەکی لە خۆپیشاندانی دژبەرانی کۆمەڵکوژکردنەکەی خەڵکی غەزە لە بەردەرکی فڕگەی شانون ئیرلەند لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە نێردرانی چەک بۆ ئەو ڕژیمە لەڕێگەی ئەو فڕگەوەی بڵاو کردوە. 

سەرپەیڤ