ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: زایۆنیستەکان کاروانە فریاگوزارەکانمان بەزۆری چەک ڕادەگرن
بەرپرسی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕاو ڕایگەیاند کە چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیست کاروانێکی ئەو ڕێکخراوەیان بە زۆری چەک ڕاگرتوەو بە شۆڤڵیش زیانیان گەیاندۆتە ئۆتۆمبێڵەکانیان.
فیلیپ لازارینی ڕایگەیاند کە چەکدارانی زایۆنیست فەرمانبەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیان کە بۆ واکسێنەکردنی ئیفلیجی منداڵانی ئەو کەرتە لە غەزە بوون دەست بەسەر کردوەو هەڕەشەیان لێ کردوون و هیچ دیار نیە کە سبەی ئەو پڕۆژەی کوتانی واکسێنە لە غەزە بەڕێوە بچی یان نا.
لازارینی هەروەها وتی کە ئەو کاروانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەسبەجێ لەدوای بازگەی پشکنینی وادی غەزە لەلایەن چەکدارانی زایۆنیستەوە هەڕەشەی گرتنیان لێ کراوەو بەزۆری چەک ڕایانگرتوون و وتیشی کە بە شۆڤڵ زیانێکی قورسیان گەیاندۆتە ئۆتۆمبێلەکانی ئەو ڕێکخراوە.
لەهەمان کات دا ئانتۆنیۆ گوترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچ کات ئاستێکی ئاوا لە مەرگ و کاولکاری لە غەزە بەدی نەکراوە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکەی پێشنیاری چاودێری بەسەر هەرچەشنە ئاگربڕێکی لەو کەرتە هێناوتە ئاراوەو خوازیاری کۆتایی هێنانی کارەساتبارترین جۆری مەرگ و کاولکاری بوە لەسەردەمی پۆستەکەی خۆی دا.