ئه‌یلوول 12, 2024 08:13 Asia/Tehran

کەریم خان"ی دادەئەستێنی گشتی دیوانی نێودەوڵەتی سزاکان لە لاهە ڕایگەیاند کە بەئاشکراو نهێنی هەڕەشەیان لێکردوەو پێیانوتوە کە یان دادگاکەی نەتانیاهۆ هەڵبوەشێنێتەوە یان پاشەکشە بکا لە بەڵیننامەکەی ڕۆم.

کەریم خان" وتی: هەڕەشەیان لەخۆی و خێزانەکەی کردوە تاکوو واز بهێنێ لەدەرکردنی بڕیاری گرتنی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست.

نوسینگەی نەتانیاهۆش وێرای ڕەخنەگرتن لە ئەگەری دەرکرانی بڕیاری گرتن بۆ ناتانیاهۆو یواو گاڵانتی وەزیری شەڕی ئەو ڕژیمە لەلایەن دیوانی نێودەوڵەتی سزاکانەوە ئەو هەنگاوەی دیوانی بە کارێکی دژی جوولەکەو مایەی سەرشۆڕی زانی.

نوسینگەی نەتانیاهۆ، بانگەشەی ئەوەی کردوە کە گۆیا کاری دیوانی لاهە هەر لەهەمان سەرەتاوە سیاسی و لایەنگرانەو بەبێ هیچ چەشنە بنەمایەکی یاسایی بوەو یەدیعوت ئاحارانوتیش ڕایگەیاندوە کە دادەئەستێنی گشتی دیوانی نێودەوڵەتی سزاکان لە لاهە خوازیاری پەلەکردن بوە لە بڕیاری گرتنی نەتانیاهۆو یواو گاڵانتی وەزیری شەڕی ڕژیمی زایۆنیستیدا لەدوای پەرەدانیان بە دڕندەکاری لە غەزە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو میدیایە کەریم خان خوازیاری دەرکرانی بڕیاری گیرانی نەتانیاهۆ بوە بەر لە گوتارپێشکەش کردنەکەی لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا.

سەرپەیڤ