ئه‌یلوول 14, 2024 10:50 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی پزشکانی بێ سنور، دۆخی مرۆیی و تەندروستی لە کەرتی غەززەی بە کارەساتبار نرخاند و وتی: هیچ جۆرە هێمنی و ئاسایشێک بوونی نیە بۆ کارمەندانی بەشی تەندروستی لەکاتی دەوام و خزمەت کردندا.

رژیمی ئیسرائیل، یارمەتییە مرۆییەکان وەک ئامرازێک بۆ لەگوشارنانی زیاتری خەڵکی غەززە دەکار دەگرێ و ڕێگەنادا کەلوپەلی پێویست بگاتە کەرتی غەززە.

نەخۆشخانەکانی غەززەش بەرەوڕووی کەم وکوڕیی یەکجار زۆری دەواو دەرمانن و لەبەر درێژەی گەمارۆی ئەو ناوچەیە لەلایەن رژیمی ئیسرائیل و پەلامارە بەردەوامەکان، نەخۆشخانەکانی غەززە بەرەوڕووی قەیرانن و وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززەش رایگەیاندووە، بەرەوڕووی کەمیی زیاتر لەسەتی٦٠ی دەرمانە سەرەکییەکان و زیاتر لە سەتا٨٥ی دەرمانە تایبەتی و پسپۆرییەکانن بۆ چارەسەریی نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجەو گورچیلە.

سەرپەیڤ