ئه‌یلوول 19, 2024 12:12 Asia/Tehran

کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دوێنێ چوارشەم گەڵاڵەی بڕیارنامەکەی فەلەستینی بۆ ملکەچکردنی ڕژیمی زایۆنیستی بە یاسا نێونەتەوەیەکان"ی پەسەند کرد.

کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە پەسەندی ئەو بڕیارنامە داوای لە ڕژیمی زایۆنیستی کرد کە واز بهێنێ لە بوونی نایاسایی خۆی لەسەر خاکی فەلەستین کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا داگیری کردوون، ئەو بڕیارنامە بە ١٢٤ دەنگی ئەرێنی و ١٤ دەنگی دژبەرو ٤٣ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

ئەو بڕیارنامە لەبەرچاونەگرتنی بەڵێنە نێودەوڵەتیەکان لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوەی بەتوندی شەرمەزار کردوەو پێداگریش دەکا کە ئەو جۆرە کردەوە دەستدرێژکارانە هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و هەربۆیە خەڵکی فەلەستین داوا لە وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە دەکەن پاڵپشتی و لایەنگری بکەن لە ڕێگەی دەرکردنی بڕیارنامە بۆ وازهێنان و بەجێ هێستنی ئەو خاکەی کە زایۆنیستەکان لەماوەی ساڵی رابردوودا داگیریان کردوە.کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا مسۆگەرانە پاڵپشتی کرد لەو بڕیارنامەی کە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری خاکی فەلەستین لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە بەتایبەت ئەو بەشەی کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا داگیری کردوە.

سەرپەیڤ