ئه‌یلوول 19, 2024 12:26 Asia/Tehran

ساندەرز، سیناتۆری سەربەخۆی ویلایەتی ڤێرمۆنت ڕایگەیاند: کابینەکەی نەتانیاهۆ یاسا نێودەوڵەتی و ئەمریکا پێشێل دەکات و کارەساتی مرۆیی لە غەززە دروستکردووە.

بێرنی ساندەرز، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە کابینەی ڕاستڕەوی توندڕەوی نەتانیاهۆ (سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی) پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتی و ئەمریکاییەکانە و کارەساتێکی مرۆیی لە غەززە دروستکردووە. ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ ڕامگەیاند کە بڕیارنامەی هاوبەش دەخەمەڕوو بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە ئیسرائیل و کۆتایی هێنان بە هاوبەشی لەم کارەساتەدا.

سەرپەیڤ