نیگەرانی دەربڕینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەقینەوەکانی لوبنان و داوای دانبەخۆداگرتن
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تەقینەوەکان لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، زۆر نیگەرانە.
"ستێفان دوجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێمە نیگەرانی تەشەنای گرژییەکانین، بۆ نمونە ئەو پەلامارە مەرگهێنانەی لە بەیروت دیتمان. دوجاریک لەبارەی جەنایەتی تازەی رژیمی زایۆنی لە بەیروتی لوبنان کە شەهیدبوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە، نیگەرانی دەربڕی و پێی داگرت؛ ناوچەکە لە سەروبەندی ڕوودانی کارەسات دایەو هەموو هەوڵەکان دەبێ لەسەر دۆزینەوەی ڕێکارێکی دیپلۆماتیک چڕبکرێنەوە.
لە ئاکامی تاوانکارییەکانی سێ شەممەو چوارشەممەی حەوتەی ڕابردووی رژیمی زایۆنیستی، بە تەقاندنەوەی هەزاران ئامێری پەیجەر، وایرلێس و سیستەمەکانی پەیوەندیی، لانیکەم ٣٧ هاووڵاتیی لوبنانی شەهیدو زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەو رژیمە دوێنێش هێرشی کردەسەر بەیروت کە بەهۆیەوە، چەند شارومەندی لوبنانی شەهیدو بریندار بوون.